به‌ره‌ی نوسره له ئیدلب تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات
"بۆ دابینكردنی تێچووی چالاكییه‌كانیان ده‌ستی به رفاندنی چالاكه مه‌ده‌نییه‌كان كردووه"
K24- هه‌ولێر:
له راپۆرتێكیدا، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی كرده‌وه، "گرووپی تیرۆریستی ته‌حریر ئه‌لشام "به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو"، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له پارێزگای ئیدلبی باكووری سووریا، ئه‌نجام ده‌دات".
لێژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه مرۆییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له راپۆرته‌كه‌یدا ئاشكرای كردووه، "گرووپی تیرۆریستی به‌ره‌ی نوسره ده‌ستی داوه‌ته رفاندنی به كۆمه‌ڵی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و هاووڵاتییانی سڤیل". جه‌ختیشی كرده‌وه، "هۆكار و به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌سته، كه ره‌فتاره‌كانی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان و چالاكه‌كانی پارێزگای ئیدلب، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تین".
راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری كردووه و رایگه‌یاندووه، "به‌ره‌ی نوسره ده‌ستی به رفاندنی چالاكه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، پزیشكان و ئه‌و كه‌سانه كردووه، كه له بواری مرۆیی كار ده‌كه‌ن"، جه‌ختیشی كردۆته‌وه، "ئامانج له‌و كاره بۆ وه‌رگرتنی پاره‌یه، تاوه‌كو تێچووی چالاكییه‌كانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دابین بكه‌ن".
لێژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه مرۆییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له راپۆرته‌كه‌یدا دووپاتی كردۆته‌وه، "وێڕای ئه‌وه‌ی پێشێلكاریێكی زۆری دژ به مافی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری سووریا به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا هیچ یاسا و رێنماییه‌كیش نییه، كه داكۆكی له مافه‌كان بكات".
H.B