دایكێك و سێ منداڵی ئێزدی له ده‌ستی داعش رزگار كران
هه‌ر چواریان له ماڵی ئێزدیانن له جزیره
K24 - هه‌ولێر:
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه رفێندراوه‌كان له دهۆك، رایگه‌یاند، دایكێكی ئێزدی و سێ منداڵ، له دوایین پێگه‌ی رێكخراوی داعش له باغۆز، رزگار كران.
حوسێن قائیدی رایگه‌یاند، ئه‌و خێزانه شنگالییه له 3ی ئابی 2014ه‌وه له شنگال رفێندرابوون و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، رزگار كران.
قائیدی روونیشی كرده‌وه، ئه‌و دایكه و سێ منداڵه‌كه‌ی، خه‌ڵكی گوندی "رهمبووسین"، دایكه‌كه ناوی (ج. ا. خ) و منداڵه‌كانیشی به ناوه‌كانی (ف. ف.)، (ف. ف) و (ا. ف)ن، كه دووانیان كوڕن و یه‌كێكیان كچه.
حوسێن قائیدی دووپاتیشی كردۆته‌وه، ئێستا هه‌ر چواریان له ماڵی ئێزدییانن له هه‌رێمی جزیره‌ی رۆژئاوای كوردستان.
ئێستا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له دوایین ئۆپه‌راسیۆن دان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له باغۆز، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له چه‌ند سه‌د مه‌ترێك گه‌مارۆ دراون.
ئ. م