بەرپرسێکی دیکەی یەکێتی خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووك کاندید دەکات
پێشتریش شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری خۆی كاندید كردبوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی دیكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك كاندید ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكاریێكی ئاراسته‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، سیروان كوێخا نه‌جم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 12ی چه‌مچه‌ماڵی ئه‌و حزبه، خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك كاندید كردووه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراوێك، كه واژۆی خۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی كردووه، به‌ڵام نووسراوه‌كه هیچ رێككه‌وتێكی به‌سه‌ره‌وه نییه.
ئه‌وه لهكاتێكدایهو كه پێشتر شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه، خۆی بۆ هه‌مان پۆست كاندید كردووه، خودی حزبه‌كه‌ش له دانوستانه‌كاندا، چوار كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته هه‌بوو، به‌ڵام هێشتا گفتۆگۆكان له‌سه‌ر پۆسته‌كه كۆتایی نه‌هاتووه.


ئ. م