به ڤیدیۆ.. منداڵێك له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری خۆی به گۆرانی گوتن هێور ده‌كاته‌وه
له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ڤیدیۆكه زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، منداڵێك نیشان ده‌درێت كاتێك له لایه‌ن یه‌كێك له پزیشكه‌كانه‌وه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سووك بۆ سه‌ری ده‌كرێت، منداڵه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ ده‌نگی مۆسقا به گۆرانی گوتن ده‌روونی خۆی له‌و ترسه هێور بكاته‌وه، كه له ئامێره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌تی.
ئێڤی ئه‌و كچه بچووكه‌یه، كه له گرته‌كه‌دا له گه‌ڵ پزیشكه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك پزیشكه‌كه ده‌یه‌وێت شریته چه‌سپه‌كان له سه‌ری ببه‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی سه‌ری پێوانه بكات، كه منداڵان ترسیان له‌و جۆره پرۆسه پزیشكییه هه‌یه، بۆیه داوا كرا میوزیك بۆ ئێڤی لێ بدرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ لێدانی ئامێری گیتار، ئێڤی له گریان ده‌وه‌ستێت و به ده‌نگێكی خۆش گۆرانی ده‌چڕێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كه كاری خۆی ئه‌نجام بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێڤی به‌رهه‌ڵستی بكات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، گرته ڤیدیۆكه له نه‌خۆشخانه‌ی "CS Mott"ی منداڵان له ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه و له په‌یجی تایبه‌تی هه‌مان نه‌خۆشخانه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی زۆر كه‌مدا ئه‌م گرته ڤیدیۆیه زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستێكی زۆر فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شێر كراوه و زۆرێك له هاوبه‌شانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سوپاسی ره‌فتاره جوانه‌كه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌یان كردووه، كه له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی منداڵان، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترسه‌كه‌یان میوزیكیان بۆ ده‌ژه‌نن.
H.B