سبه‌ی 4 یاری لوتكه له خولی نایابی كوردستان ده‌كرێت
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كه‌ی سبه‌ی خولی نایاب گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له ریزبه‌ندییه‌كه دروست بكه‌ن
سبه‌ی هه‌ینی به ئه‌نجامدانی 4 یاری كۆتایی به ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان دێت، له كلاسیكۆی كوردستان هه‌ولێر و دهۆك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، نه‌ورۆزیش له پێناو ململانێكردنی نازناوه‌كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زاخۆ گه‌شتی بادینانی كردووه، یانه‌ی برایه‌تیش له شه‌قڵاوه پێشوازی له ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یاسین مه‌نافی راهێنه‌ری نوێی به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی ده‌كات.
هه‌ولێر و دهۆك له كلاسیۆكی كوردستان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
له یاریگەی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری كلاسیكۆی كوردستان له نێو هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه بارودۆخی هه‌ردوو تیپ باش نییه، به‌ڵام هه‌میشه رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه تاموچێژی تایبه‌تی هه‌یه.
تیپه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا مه‌حموودی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر دوای دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك ئه‌مجاره له یارییه‌كی به‌هێز رووبه‌ڕووی دهۆك ده‌بێته‌وه.
دهۆكی دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان له لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێری سزای دارایی به‌سه‌ر ستافی هونه‌ری و یاریزانه‌كاندا سه‌پا، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی هاڕوون ئه‌حمه‌د به‌سوود بۆ باشتركردنی لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كان شكاوه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ش دهۆك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێز عیماد غانم واژۆ كردووه، بۆیه نوێنه‌ره‌كه‌ی بادینان به‌شێوازێكی جیاوازتر خۆی رێكخستۆته‌وه و ده‌یه‌وێت له هه‌ولێری پایته‌خته‌وه به 3 خاڵ بگه‌ڕێته‌وه.
یانه‌ی دهۆك به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر به 20 خاڵ پله‌ی ده‌یه‌می گرتووه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و زێره‌ڤانی بۆ سارێژكردنی برینه‌كانیان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌رسه‌لان جه‌لال یه‌كه‌مین یاری له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یاسین مه‌نافی راهێنه‌ری نوێی به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی ده‌كات.
هانده‌رانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چاویان له‌وه‌یه دوای 82 رۆژ بۆ یه‌كه‌مجار یاسین مه‌ناف یانه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتن شاد بكاته‌وه به‌و پێیه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 10 یارییه تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه و له كۆی 30 خاڵی رابردوو ته‌نیا دوو خاڵی به‌ده‌ستهێناوه.
له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی رابردوو له یاریگای خۆی تووشی شكستێك هات بارودۆخی بۆ ململانێكردنی نازناوه‌كه كه‌وته مه‌ترسی، بۆیه سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری زێره‌ڤانی بۆ ئه‌م یارییه ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه‌ی له سه‌وزپۆشه‌كانی سلێمانی جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه نێو ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
یانه‌ی زێره‌ڤانی به 25 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 20 خاڵی كۆكردۆته‌وه و پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.
نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت له زاخۆ ئاگره‌كه‌ی خۆش بكات
زاخۆ له یاریگای خۆی میوانداریی نه‌ورۆز ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوویان له ڕووی ده‌روونییه‌وه ساز و ئاماده‌ن، به‌تایبه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی پرسیار عه‌بدولره‌زق 3 هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك فێستیڤاڵی گۆڵكردن تۆمار ده‌كه‌ن و به كه‌متر له 3 گۆڵ یاریگه‌یان جێنه‌هێشتووه.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌گه‌رچی له قۆناخی دووه‌م ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه هێڵی به‌رگری زاخۆ له مه‌ترسیدایه، به‌وپێیه‌ی رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌بنه‌وه كه له باشترین سات و كاتی خۆیه‌تی و خاوه‌نێ هێڵێكی تۆقێنه‌ری هێرشبه‌ران كه تێدا له پێشه‌وه ئاسۆ رۆسته‌م و دیار عه‌لی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن كه به هه‌ردووكیان ئه‌م وه‌رزه 18 گۆڵیان تۆمار كردووه.
یانه‌ی نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت، هه‌رچی زاخۆیه به 19 خاڵ خانه‌ی یازده‌یه‌می گرتووه.
برایه‌تی له شه‌قڵاوه پێشوازی له ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات
برایه‌تی به‌هۆی ئه‌م سزایه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه نێو یاریگه‌ی خۆی وله شه‌قڵاوه پێشوازی له ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، برایه‌تی به راهێنه‌رایه‌تی فاتیح حه‌مه‌خان بۆ ئه‌م یارییه ئه‌ركیان زه‌حمه‌ته چونكه رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی چاوه‌ڕواننه‌كرا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌ربه‌ندییه‌كان به پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان له قۆناخی دووه‌م ئاستێكی جێگیر نیشان ده‌ده‌ن، هه‌ژار ئه‌حمه‌دی گۆڵپارێزیش (405) خوله‌كه گۆڵی لێ تۆمار نه‌كراوه، له رووی ده‌روونی و جه‌سته‌یشه‌وه ته‌واو ئاماده‌ن، به كۆكردنه‌وه‌ی 25 خاڵ پله‌ی چواره‌میان گرتووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا برایه‌تی ته‌نیا به بردنه‌وه هیوای مانه‌وه‌ی له خوله‌كه زیاد ده‌كات و له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له‌م یارییه ئه‌وه‌ندیتر له ماڵئاواییكردن له خولی نایاب نزیك ده‌بێته‌وه، به‌وپێیه‌ی به‌رگسه‌وزه‌كانی پایته‌خت به 13 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت.