حكوومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره پێكده‌هێنێت
بەشێکی ئەو یەکەیە تایبەتە بە رێگریكردن له پارەدارکردنی رێکخراوە تیرۆرستیەکان
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەكهیهكی تایبەت بە ناوی یەکەی نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر دادەمەزرێنێت. پسپۆرێکی ئابووریش دەڵێت لە هەرێمی کوردستان سپێکردنەوەی پارە هەیە، به‌هۆی نەبوونی یاسای تایبەتیش، نەتوانراوە رێگری لە سپیکردنەوەی پارە بكرێت، پسپۆرێكی دیكه‌ش چه‌مكی سپیكردنه‌وه‌ی پاره شرۆڤه ده‌كات.
ئەیوب سماقەیی، پسپۆری ئابووری له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "توێژینه‌وه‌مان كردووه و له ده‌ره‌نجامه‌كانیدا ده‌ركه‌وتووه، كه سپیكردنه‌وه‌ی پاره له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه"، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "له‌و رێگه‌یه‌وه پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته ده‌ره‌وه، كه پاره‌یه‌كی ناشه‌رعییه و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پاره‌كه ده‌شارنه‌وه".
سپیكردنه‌وه‌ی پاره یەکێکە لە چەمکە ئابوریەکان, بە مانای گۆرینی خاوەنداریەتی پارەی زۆر دێت. بۆ نموونە ئەو کەسانەی بە نایاسايی بڕێكی زۆر پاره‌یان دەست دەکەوێت, کۆمپانیا یان موڵکی پێ دەکڕن و بە ناوی کەسی دیکە دەکەن, لە کاتێکدا خاوەنی راستەقینە خۆیانن, ئەم رێگەیەش بۆیە دەگرنە بەر, تا لە کاتی لێکۆڵینەوە نەتوانرێت بزانێت بری پارەکەی چەندە.
رەمزی فارسيش, كه پسپۆڕێكی ددیكهی ئابوورییه ده‌ڵێت: "دیارترین شێوازی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی پاره‌یه‌كی زۆریان هه‌یه سه‌روه‌ته‌كه‌یان به مۆڵك ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌ناوی خۆیان ناكه‌ن، به‌ناوی كه‌سانی دیكه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ند ڤێللا و عهقاراتێك ده‌كڕێت و به‌ناوی كه‌سانی دیكه‌وه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی موڵكه‌كه‌ی به‌ناو ده‌كرێت، هه‌میشه ئاماده‌یه پارێزگاری له خاوه‌ندارێتی خاوه‌ن موڵكه راسته‌قینه‌كه بكات و پێشتر ئه‌و زه‌مانه‌ته له نێوانیان كراوه و متمانه‌ی ته‌واو له نێوانیان خاوه‌ن موڵكه راسته‌قینه‌كه و وههمییهكهدا هه‌یه".
دامه‌زراندنی ئەو یەکەیە لە کاتێکدایە, حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زۆربەی سێکتهرەکاندا دەستی داوەتە چاکسازی, بەشێکی ئەو یەکەیەش تایبەتە بە رێگریكردن له پارەدارکردنی رێکخراوە تیرۆرستیەکان, کە لە جیهاندا بە رێگەی جۆراوجۆر پارەدار دەکرێن.
H.B