ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی مووسڵ به‌رز بووه‌وه
پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیان زیاتر بێت
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له مووسل رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌ری چه‌بی ئه‌و شاره، 14 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری مووسڵ، كه له به‌رده‌م كۆلیژی زانستی سه‌ر به زانكۆی مووسڵ ئه‌نجامدرا، هاووڵاتیێك كوژرا و 13ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له ناوچه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیری شاری مووسڵ روویدا و راسته‌وخۆ دوای ته‌قینه‌وه‌كه ته‌قه‌ی ههڕهمهكیش كراوه.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراوی جۆری كیا ریۆوه، له به‌رده‌م كۆلیژی زانستی سه‌ر به زانكۆی مووسڵ ئه‌نجامدرا و، به لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س بوونه قوربانی، پێشبینیش ده‌كرێت له داهاتوودا ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه روو له زیادبوون بكات.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌كدارانی داعش هێرش و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق چڕتر كردووه‌ته‌وه.
H.B