به ڤیدیۆ.. پیاوێك به هه‌ڵه له نهۆمی پێنجه‌مه‌وه خۆی هه‌ڵده‌داته خواره‌وه
وایزانی باڵه‌خانه‌كه گڕی گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی مه‌كسیكی، به هه‌ڵه له نهۆمی پێنجه‌می نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری، خۆی هه‌ڵده‌داته خواره‌وه، به‌هۆی ئاگرێكه‌وه، كه دواتر ده‌ركه‌وت نه‌خۆشخانه‌كه نییه و ئۆتۆمبێلێكی گه‌راجی دواوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه گڕی گرتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه و له شاری تیوانای مه‌كسیك بووه.
ئه‌گه‌رچی له نهۆمی پێنجه‌مه‌وه خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌وه خواره‌وه، به‌ڵام گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رزگاری بووه، ته‌نها سینگ و قاچێكی به سه‌ختی برینداربووه، ئێستاش ته‌ندرووستی جێگیره.
دواتریش تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه، كه ئۆتۆمبێلێك بووه، نه‌ك باڵه‌خانه‌كه.
ئ. م