بەهۆی دراما بیانییەکان منداڵێک دوو چەقۆ لە برایەکی دیکەی دەدا

لاسایی دراماکەی کردووەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی کاریگەری دراما بیانییەکان و دیمەنە توندووتیژەکان، منداڵێک دوو چەقۆ لە برایەکی دیکەی دەدات و نزیک بووە گوێچکەی لێ بکاتەوە.

موحسین حەمەد ئاغا، کارمەندی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە بە کوردستان24ی راگەیاند: "شەوی رابردوو منداڵێکی تەمەن 10 ساڵانیان هێناوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیه کە شوێنی دوو چەقۆ بە پشتی مل و بن گوێیەوە بووە".

ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک لە بارەی هۆکاری رووداوەکە پرسیاریان لە کەس و کاری بریندارەکە کردووە، دایکی منداڵەکە رایگەیاندووە:  "لە ماڵەوە منداڵەکان و منداڵی خزمەکان دابەشی سەر دوو گرووپ بوون و لاسایی دیمەنی توندووتیژی یەکێک لەو دراما بیانییەکانیان کردووەتەوە کە ئێستا لەیەکێک لەکەناڵە کوردیەکان دۆبلاج کراوەتە سەر زمانی کوردی و نمایش دەکرێت".

لە ئێستادا، دۆخی تەندروستی منداڵەکە جێگیرە و رەوانەی ماڵەوە کراوە.