ڤيديۆ.. بۆ كێشانى جگه‌ره‌يه‌ك خه‌ريك بوو ژيانى بكاته قوربانى
پياوێك بۆ كێشانى جگه‌ره‌يه‌ك له‌به‌رده‌م باڵهخانهيهكدا وه‌ستاوه
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، به‌كارهێنه‌رانى رووسيى، گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت، پياوێك بۆ كێشانى جگه‌ره‌يه‌ك له‌به‌رده‌م باڵهخانهيهكدا وه‌ستاوه و له پڕێكدا بارستهيهكى گه‌وره‌ى به‌فر به‌سه‌ريدا ده‌ڕمێت.
رووداوه‌كه له شارۆچكه‌ى زيلينودولسكى هه‌ڵكه‌وتوو له كۆمارى تهتهرستانى رووسيا روويداوه.