ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پشووى فه‌رمييه
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه.
"سه‌رچنار ئه‌حمه‌د"، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان به كوردستان24ى راگه‌ياند، "ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پشووى فه‌رمييه، به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى يه‌كه‌م رۆژى مانگى ئازاره، رۆژى ده‌ستپێكى خولى به‌هاره‌ى ياسادانانى په‌رله‌مانى كوردستانه، بۆيه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت".
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د گوتيشى: "كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ته به ده‌ستپێكى خولى به‌هاره‌ى ياسادانانى په‌رله‌مانى كوردستان".
روونيشيكرده‌وه، "به گوێره‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆ كار بۆ ته‌واوكردنى ليژنه په‌رله‌مانييه‌كان ده‌كرێت و ئه‌و 14 ليژنه‌ى ماونه‌ته‌وه، ئه‌ندامانيان ديار ده‌كرێن و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك مافى هه‌يه له دوو ليژنه‌ى ههميشهيى په‌رله‌ماندا كار بكات".