خولى به‌هاره‌ى ياسادانانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستيپێكرد
ئه‌و ياسايانهى ره‌هه‌ندى نيشتمانيان هه‌يه به كۆده‌نگى بڕياريان له باره‌وه ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
به سه‌رۆكايه‌تى ڤالا فه‌ريد، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆك و مونا قاوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌مى وه‌رزى به‌هاره‌ى ساڵى يه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستيپێكرد.
له وتارى كردنه‌وه‌ى دانيشتنه‌كه‌دا، ڤالا فه‌ريد، رايگه‌ياند، هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ينه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ياسا و بڕيارانه ده‌ربكه‌ين كه له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكدان و كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به چاكسازى بكرێت.
گوتيشى: له هه‌موو كاره‌كانماندا پشت به راوێژ و هه‌ماهه‌نگى و بێلايه‌نى دهبهستين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين هه‌رچى زياتره خزمه‌ت بكه‌ين و ئه‌و ياسايانهى ره‌هه‌ندى نيشتمانيان هه‌يه به كۆده‌نگى بڕياريان له باره‌وه بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فراكسيۆنى يه‌كێتى ئاماده نه‌بوو، هاوكات 4 په‌رله‌مانتاريش داواى مۆڵهتيان كردبوو، به‌ڵام سكرتێرى په‌رله‌مان، مونا قاوه‌چى رايگه‌ياند، به گوێره‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، فراكسيۆنى يه‌كێتى به نه‌هاتوو هه‌ژمار ناكرێت.