له دياربه‌كر پۆليس ده‌ستى به‌سه‌ر كتێبێكى ته‌مه‌ن 800 ساڵيدا گرت
لاپه‌ڕه‌كانى رازێندراونه‌ته‌وه به وێنه و نه‌خش و نيگارى ئاينى
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، رايانگه‌ياند، توانيويانه له شارى دياربه‌كر ده‌ستبه‌سه‌ر كتێبێكى مێژووييدا بگرن، كه ته‌مه‌نى بۆ نزيكه‌ى 800 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نووسينگهى پارێزگارى دياربه‌كر، رايگه‌ياند، تيمى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغ بردنى سه‌ر به پۆليس، چوار كه‌سيان ده‌ستگيركردووه، كه كتێبێكى 22 لاپهڕهيى مێژووييان پێ بووه.
گوتيشى: ئه‌و كتێبه لاپه‌ڕه‌كانى رازێندراونه‌ته‌وه به وێنه و نه‌خش و نيگارى ئاينى و به زمانى عيبرى نووسراوه.