له 24 كاتژمێرى رابردوودا له ته‌وێڵه زۆرترين و له حاجى ئۆمه‌ران كه‌مترين ڕێژه‌ی باران باريوه
له مێرگه‌سوور ڕێژه‌ی باران بارن گه‌يشتۆته 1587 ملم
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تیى گشتيى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان، بڕى بارانى 24 كاتژمێرى رابردووى شار‌و شارۆچكه‌كانى بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، له ته‌وێڵه‌ى سنوورى هه‌ورامان، زۆرترين باران باريوه و له كه‌ركووك كه‌مترين.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه، له سه‌ره‌تاى وه‌رزى بارانه‌وه تا ئێستا‌و له مێرگه‌سوور زۆرترين بڕى باران باريوه، كه گه‌يشتۆته 1587 ملم، به دواى ئه‌ويشدا له پێنجوێن 1210 ميلم و له پله‌ى سێيه‌ميشدا له بجيل 1164 ميلم و له پله‌ى چواره‌ميشدا له هيران 1139 ملم باران باريوه.
سه‌باره‌ت به 24 كاتژمێرى رابردووش، له ته‌وێڵه‌ى سنوورى هه‌ورامان زۆرترين بڕى باران باريوه، كه گه‌يشتۆته 69.5 ملم و له حاجى ئۆمه‌رانيش كه‌مترين بڕ باريوه، كه ته‌نيا 5.2 ملم بووه.
