وادەی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی راگەیەندرا

شوێن و کاتی کۆبوونەوەکە دیاری کرا

K24 – هه‌ولێر:

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردۆتەوە، سبەی شەممە 02/03/2019و هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.

ئەمەش لە کاتێکیدایه‌ دوێنی پێنج شەممە، کۆسرەت رەسوول عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر بە مەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پرسی دانانی پارێزگاری کەرکووک و پۆستی وەزیری داد کۆدەبنەوە.

هەروەها، فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی، لە لێدوانێکی تایبەتدا، هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانی شاندێکی باڵای یەکێتی بۆ بەغدا دێت، کە مەبەست لێی داواکردنی پشکی یەکێتی بوو لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمهەدی.

بە هۆی رێکنەکەوتنی لەگەڵ پارتی، یەکێتی بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان ناکات، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌داهاتووی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نادیارە.