ئومێد خۆشناو: کاری لەپێشینەی پەرلەمان هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتییه
یه‌كشه‌ممه لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان پێكده‌هێنرێن
K24 - هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان لەبارەی هەڵبژاردنی ئەندامانی لێژنە هەمیشەیییەکانی نێو پەرلەمان، کۆدەبنەوە.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کاری لەپێشینەی پەرلەمانی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەبێت.
خۆشناو راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده هێشتا هیچ پرۆژه یاسایه‌ك بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی ئاماده نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه ده‌بێت دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كارا بكرێته‌وه.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و پرسه پرسێكی نیشتمانییه و په‌یوه‌ندی به هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه.
ئ. م