21 منداڵ و ژنی ئێزدی له ده‌ست داعش رزگار كران
ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه شنگال
K24 - شنگال:
بیست و یه‌ك منداڵ و ژنی كوردی ئێزدی، كه له ده‌ست داعش رزگار كراون بۆ شنگال ده‌گوازرێنه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 1ی ئادار/ مارسی 2019، 18 منداڵ و 3 ژنی ئێزدی, كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)وه له باغۆز رزگار كرابوون، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان له سنوونێ له ده‌ڤه‌ری شنگال.
ئه‌و ژن و منداڵانه له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌شكه‌نجە دراون و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، له لایه‌ن هه‌سه‌ده ئازاد كراون.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، تا ئێستا نزیكه‌ی 3 هه‌زار كوردی ئێزدی چاره‌نووسیان نادیاره، به گوێره‌ی ئاماری نووسینگه‌ی ئازادكردنی رفێندراوانی ئێزدیش، تا ئێستا زیاتر له 3 هه‌زار و 600 ئێزدی رزگار كراون.
ئ. م