ههڵگرتنی خاڵه گومرگییهكان كاریگهری دەكاتە سەر بازاڕی ئۆتۆمبێل
دوو جۆر ئۆتۆمبێل ھاوردە دەكرێن
K24 - ھەولێر
دوای ھەڵگرتنی خاڵە گومرگیەکانی کەرکووك، لهو شارهدا به جۆرێك خواست لە سەر ئۆتۆمبێلی کەنەدی و ئەمەریکی زیادی کردووه، کە ئێستا بەشێکی زۆری پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، تەنھا کار لەسەر فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کەنەدی و ئەمەریکی دەکەن.
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی نوێ لە وڵاتانی کەنداوەوە گەیشتوونەتە کەرکووك، ئۆتۆمبێلەکان دوو جۆرن، خەلیجی و ئەمەریکی، بەڵام خەڵکی زیاتر خواستیان لەسەر ئۆتۆمبێلە ئەمەریکییەکانە.
لەیس، بازرگانێکی تورکمانە و لە وڵاتی ئەمەریکاوە ئۆتۆمبێل ھاوردە دەکات، دەیان جۆر ئۆتۆمبێلی ئەمەریکی له پێشانگاكهی نمایش کردووە، ئەو دەڵێ "لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا ھەموو ئەم ئۆتۆمبێلانە فرۆشراون".
ھەڵگرتنی خاڵە گومرگییەکانی کەرکووك کاریگەری لەسەر جوڵەی بازاڕی ئۆتۆمبێل ھەبووە، چونكه وەک بازرگانان دەڵێن، پێشوتر دووجار گومرگیان دەدا، بەڵام ئێستا تەنھا یەکجارە.
ئەو ئۆتۆمبێلە ئەمەریکی و کەندییانەی دەھێنرینە کەرکووك و شارەكانی عێراق، بەشێکی زۆریان زیانیان پێی گەیشتووە، بەڵام جارێکی دیکە چاک دەکرێنەوە و لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێنەوە.
ھ.م