شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین شارەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانبارن، لە ناوچە شاخاوییە سنورریەكانیشدا ئەگەری بەفربارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێەوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا ده‌بێت، لە كات و شوێنی جیا جیا باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی