سبەی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

بڕیارە سبەی یەکشەممە 03/03/2019، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوە.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کوردستان24ی ئاشکرا کردووە، بڕیارە سبەی پارتی و یەکێتی بۆتاوتوێکردنی  پرسی پێکهێنانی حکوومەت و پرسەکانی کەرکووک و بەغدا، کۆببنەوە.

پارتی و یەکێتی لەسەر چەند پرسێک ناکۆکن و لە 05/02/2019 دوایین کۆبوونەوەی فەرمییان ئەنجام داوە؛ وەستانی کۆبوونەوەکانیش کاریگەری لەسەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە.