به ڤیدیۆ.. پاكستان فڕۆكه‌وانه هیندییه‌كه‌ی راده‌ستی هیندستان كرده‌وه
وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشتییانه بووه
هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پاكستان فڕۆكه‌وانه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر سنوور راده‌ستی هیندستان كرده‌وه و گه‌ڕاندییه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی.
شا مه‌حموود قوره‌شی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رایگه‌یاند، وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاشتییانه و بۆ رێگرتن له ئاڵۆزبوونی ته‌نگژه‌كان، فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان راده‌ستی هیندستان كردۆته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، سوپای پاكستان خستنه‌خواره‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی هیندی له سنووره ئاسمانییه‌كانی خۆی راگه‌یاند، یه‌كێك له فڕۆكه‌كان له‌ناو هه‌رێمی "ئازاد كشمیر" كه‌وته خواره‌وه، ئه‌وی دیكه‌ش له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیندستانی كشمیر كه‌وته خواره‌وه، هاوكات پاكستان فڕۆكه‌وانێكی هیندیشی ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو و ئه‌مڕۆ راده‌ستی كرده‌وه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م