نێیمار بۆ یه‌كه‌مجار نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات
له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌رازیل بۆ یه‌كه‌مجار نهێنییه‌كه‌ی دركاند
نێیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات كه به پێكانه‌وه به‌شداریی له مۆندیالی 2018 كردووه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییم كردبا ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنم له مۆندیال نه‌ده‌بوو، بۆیه به ئازاره‌وه به‌شدارییم كرد و ئاستێكی خراپیشم پێشكه‌ش كرد.
نێیمار له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (گڵۆبۆ)ـی به‌رازیلی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێش مۆندیالی 2018 كێشه‌ی له پاژنه‌ی پێی هه‌بوو، ده‌شڵێت: بۆ چاكبوونه‌وه‌ی پێویستیم به كاتێكی زۆر هه‌بوو، به‌ڵام مۆندیالی به‌سه‌ردا هات و نه‌متوانی پشووی زیاتر وه‌ربگرم تا پێكانهم به ته‌واوه‌تی چاك ده‌بێته‌وه.
نێیمار راسته‌وخۆ دوای چه‌ند رۆژێك له ته‌واوبوونی مۆندیالی 2018 پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له یاریگه‌كان دووركه‌وته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت بۆ مانگی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.