پێنج پارتی توركمانی داوای ئیداره‌ی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن بۆ كه‌ركووك

توركمانه‌كانی كه‌ركووك داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن

K24 - كه‌ركووك:

لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌ و داوای ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن ره‌وشی شاره‌كه‌ش به‌ نائاسایی ده‌بینن.

ریاز ساری كه‌هییه‌, سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیلی بۆ كوردستان بیست و چوار رایگه‌یاند، ئه‌وان پێیان وایه‌ ده‌بێت ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ كه‌ركووك دابندرێت. 

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، پێویسته‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر دانانی پۆستی پارێزگار بگه‌نه‌ رێككه‌وتن,  روونيشی كرده‌وه‌، دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك له‌م دۆخه‌دا به‌بێ سازان، خزمه‌تی شاره‌كه‌ ناكات.

ئ. م