"پهرلهمانتاران چاویان لهو لێژنانهیه كه میدیاكان گرنگی پێدهدهن"
لێژنه ههمیشهییهكانی پهرلهمان ههڵدهبژێردرێن
K24 - ههولێر:
پهرلهمانی كوردستان له ههنگاوهكانی بهردهوامه و بڕیاره ئەم هەفتەیە لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان متمانە وهربگرن.
بە گوێرهی بەدواداچوونێکی کوردستان 24، پەرلەمانتاران چاویان لە لیژنە سیاديیەکانە، بە تایبەت ئەو لێژنانەی بەرچاوی دەزگاکانی راگەیاندنن.
فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: "تا ئەنجامی کۆوبونەوەی پارتی و حزبەکەیان نەزانین بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان ناکەن".
فۆڕمێك دراوتە پەرلەمانتاران, تا دوو لێژنە هەڵبژێرن و تێدا ببنە ئەندام، فۆڕمەکە ناوی 15 لێژنەکەی تێدایە، پسپۆڕی و ئارەزوو لەبەرچاو دەگیرێت بۆ چوونە ناو لێژنە هەمیشەییەکان.
پەرلەمانتاران چاویان لەو لێژنانەیە كە سیادين و جێ سەرنجی میدیاکانن.
بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراکسیۆنەکان لە کۆبوونەوەیەکدا بگەنە بڕیاری کۆتایی لەسەر چۆنیەتی دیاریکردنی ئەندامانیان, دوو رێگەش بۆ دابەشکردنی لیژنەکان بەکاردەهێنرێت, ئهوانیش رێککەوتنی سیاسی و بەرکەوتەی هەڵبژاردن.
تاکە فراکسیۆن كە بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکات فراکسیۆنی یەکێتییە، ناوی هیچ ئەندامێکی بۆ لێژنەکان نەناردووەتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی یەكێتی دەڵێت: "چاوەڕێی رێککەوتنی حزبەکەیان و پارتی دەکەن".
لیژنە هەمیشەیيەکانی پەرلەمان 15 لێژنەن، یەك لیژنە هەڵبژێردراوە ئەندامانی هەر لێژنەیەك نابێت لە 11 ئەندام زیاتر و له 5 ئەندام کەمتر بێت، بڕیارە لەم هەفتەیە پەرلەمان متمانە بە لێژنەکان بدات و فراکسیۆنەکانیش لەسەر سەرۆك جێگر و بڕیاردەری لێژنەکان بگەنە رێککەوتن و شایستهی هەڵبژاردنیش یەکێك لە پێوەرەکانە.
ئ. م