ئازاد جنديانى: وروژاندنی پرسی 2 ئیداره‌یی هه‌ڕه‌شه‌یه
"ئه‌و فشارانه‌ی ئێستا هه‌ستی پێ ده‌كرێت خزمه‌ت به گه‌لی كورد ناكه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، ئازاد جندیانی، سیاسه‌تمه‌داری كورد و راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی له سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی قسه‌ی كرد و گوتی: ئێمه چاومان له‌وه‌یه ئه‌و دوو حیزبه بگه‌نه رێككه‌وتنێكی باش.
جندیانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویست بوو یه‌كێتی ئاسانكاری بۆ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی بكات، چونكه وه‌ك خۆی گوتی: ئه‌و فشارانه‌ی ئێستا هه‌ستی پێ ده‌كرێت، خزمه‌ت به گه‌لی كوردستان ناكه‌ن.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره گوتیشی، ئه‌وه‌ی له رابردوودا یه‌كێتی له‌ده‌ستیداوه، ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنێته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، نه‌مانی رێككه‌وتنی ستراتیژی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان زۆرترین زیانی به هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه، به‌تایبه‌ت دوای نه‌مانی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی، كه پێشتر لێكتێگه‌یشتنێكی زۆر باشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌بوو.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاخۆ ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بووه؟ جندیانی به "به‌ڵی" وه‌ڵامی دایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئازاد جندیانی دووپاتیكرده‌وه، پێویسته ته‌واوی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئاماده‌كاری بۆ 4 ساڵی داهاتوو بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئێستا ناوچه‌كه به گۆڕانكاری گه‌وره‌دا ده‌گوزه‌رێت و به لایه‌نی كه‌م پێویسته لایه‌نه‌كان كار بۆ پارێزگاری كردن له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت پلانی تۆكمه‌یان هه‌بێت، چونكه رێككه‌وتن ته‌نیا ئه‌وه نییه كه ناردنی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه مسۆگه‌ر بكرێت، به‌ڵكو بابه‌تگه‌لێكی گرنگتر هه‌یه كه پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێن.
سه‌باره‌ت به پرسی وروژاندنی دوو ئیداره‌ییش له هه‌رێمی كوردستان، كه لێره و له‌وێ باسی ئه‌وه ده‌كرێت، له ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی په‌نا بۆ دوو ئیداره‌یی یانیش فیدراڵی پارێزگاكان ببرێت، ئازاد جندیانی گوتی: بیركردنه‌وه له دوو ئیداره‌یی و فیدراڵیه‌تی پارێزگاكان هه‌ڕه‌شه‌یه، چونكه پیاده‌كردنی ئه‌م چه‌مكانه مانای لێكترازان و په‌رتبوونی كورد ده‌گه‌یه‌نێت.
H.B