كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی دواخرا
بڕیار بوو سبه‌ی كۆ ببنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کوردستان24 ئاشکرایکردووە، بڕیاربوو سبەی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومه‌ت و پرسەکانی کەرکووک و بەغدا کۆببنەوە، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی دواتر كه ده‌كاته رۆژی دووشه‌ممه دوا خرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه بریار بوو سبه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتن له پێناو پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێم و تاوتوێ كردنی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دۆخی ئێستای هه‌رێم له هه‌ولێر كۆ ببنه‌وه.
پارتی و یەکێتی لەسەر چەند پرسێک ناکۆکن و وەستانی کۆبوونەوەکانی نێوانیشیان کاریگەری لەسەر دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە.
ئه‌مه دووه‌م جاره ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوا بخرێت، پێشتریش بریار بوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو حیزبه ئه‌نجاب بدرێت، به‌ڵام بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه دواخرابوو.
H.B