بارسێلۆنا دیسان له سانتیاگۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه
بارسێلۆنای دوا 87 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار پێش ریال مه‌درید كه‌وته‌وه
له گه‌ڕی 26ـه‌می لالیگا، بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ شكستی به ریال مه‌درید هێنا و به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 26ـی گێمی یه‌كه‌می ئیڤان راكیتیچ ناوه‌راستكاری كرواتی خۆی له به‌رگریكارانی ریال مه‌درید دزییه‌وه و گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی بارسا ته‌واو بوو، به‌مه‌ش بارسا له ماوه‌ی 4 رۆژ دووجار له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
دوای 87 ساڵ بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌مجار له ڕووی ژماره‌ی بردنهوهكانهوه پێش ریال مه‌درید كه‌وته‌وه، بارسێلۆنا له ئێستادا له مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی له كلاسیكۆ 96 بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه و ریال مه‌درید خاوه‌نی 95 بردنه‌وه‌یه و 51 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
بارسێلۆنا ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی لالیگای ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 60 خاڵ و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدی سێیه‌م بۆ 12 خاڵ زیاد كرد.