هاووڵاتییهكی سلێمانی دوای لهدهستدانی دایك و خوشكهكهی ژیانی تهنیایی ههڵدهبژێرێت
ههر شهوه و له كونجێك رۆژدهكاتهوه.. ژیانیشی لهسهر كۆكردنهوهی پلاستیكه
K24 - سلێمانی:
ھاووڵاتییەکی شاری سلێمانی، دوای لەدەستدانی دایك و خوشکێکی، ژیانی تەنیایی ھەڵدەبژێرێت و ھەر شەوە و لە کونجێك دەگیرسێتەوە، ئەو ھاووڵاتییە تەمەنی نزیکبووەتەوە لە 50 ساڵ و بەرۆژیش سەرقاڵی کۆکردنەوەی پلاستێك و کارتۆنی بەکارھاتووە تا بتوانێ خواردنێکی گهرم و ساده بۆ خۆی دابین بكات.
لەدوای کۆچی دایک و خوشکەکەی بڕیاری تەنیايی لەژیان دەدا، کەمال 15 ساڵە پلاستیك و کارتۆنی بەکارھاتوو لە کوچە و کۆڵانەکان کۆدەکاتەوە، تا بەو پارەیەی دەستی دەکەوێت، گەدەی خاڵی بە پارووە نانێکی سادە پێ پڕبکاتەوە.
دەستکەوتنی داهاتێك بە کۆکردنەوەی کارتۆن و پلاستيك، کارێکی ئاسان نییە، چ جا بتوانرێ خواردنی خۆیی لەسەر بێ و ھەوڵی ھاوکاریکردنی باوکە نەخۆشەکەشی لە رووی دەوا و دەرمان بدات.
ئەوەی بۆ چەند خوولەکێك کەمالی بینيبێت، مەحاڵە لە ئازار و مەینەتییەکانی نەگات، کە دوای نەمانی دایك و خوشەکەکەی رووی تێکردووە.
رۆژگار بۆ کەمال قورس و دژوارە، سەرمای زستان زۆرجار تەنگی پێ ھەڵدەچنێ، چونکە بێ شوێن و جێگایە و ھەر شەوە لە کونجێکی شاری سلێمانی، چاو لەیەك دەنێت، بە ئاواتی خەوێکی ئارامی چەند کاژمێری تا رۆژێکی نوێی ژیانی دەست پێ ئەکاتەوە.
ئ. م