سلێمانی.. لەسەر دۆسیه‌ی كوشتنی گەنجێك 3 كەس دەستگیرکران

پۆلیس ورده‌كارییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو

K24 ـ سلێمانی:

بە گومانی كوشتنی گەنجێكی تەمەن  29 ساڵ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد له‌ سلێمانی، سێ‌ كەسیان دەستگیركرد .

نه‌قیب سەرکەوت ئەحمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەکوردستان 24ی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 21ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، لە گەڕەكی شۆڕشی نوێ لەشاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەفیشەك كوژرا، دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیس كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوتیشی: "دوای لێکۆڵێنەوەی وردتر هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد سێ‌ كەسیان بەناوەکانی (ج. م. س)، (ب. م. س)  و  (ی. ح. م)، بە گومانی كوشتنی ئەو گەنجە دەستگیركرد.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئ. م