لە ھەولێر كەسێك لە بەردەم ماڵەكەی كوژرا
دادگای لێكۆڵینەوە فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ بكوژەكان دەركرد
K24 - ھەولێر
ئاراس ئەحمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە گەڕەكی ھاوكاری شاری ھەولێر كەسێك لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا تەقەی لێكراوە و گیانی لەدەستداوە".
لەوبارەوە رائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "شەوی رابردوو ئاگادار كراینەوە لە حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی ھاوكاری شاری ھەولێر، دەست بەجێ ھێزەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت ئەو كەسەی كوژراوە بەناوی فەرھاد ئیبراھیم ئیسماعیلە و لە دایكبووی ساڵی 1976 رێپێدراو بوو لە ھێزی پشتیوانی 2ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە. لە بەردەم ماڵەكەی خۆی كوژراوە".
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، گوتیشی: "ئێستا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەی وردین، بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی تاوانەكەیان ئەنجامداوە دەستگیر بكرێن. دادگای لێكۆڵینەوەش بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەو كەسانە دەركردووە".
ھ.م