تۆمەتبارێک بە دۆشکەوە دەستگیر کرا

لە بازگەیەکدا دەستگیر کراوە

K24 – سلێمانی:

تۆمەتبارێک کە دانیشتووی قەزای رانیەیە، بە چەکێکی جۆری دۆشکەوە لە قەزای دوکان دەستگیر کرا.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: " دەست بەسەر چەکێکی جۆری دۆشکەدا گیراو، لێکۆڵینەوەش لەگەڵ تۆمەتبارێکدا دەستی پێ کردووە بۆ ئەوەی بزانرێ ئەو چەکەی لە کوێوە هێناوە و بۆ کوێی دەبات".

هەر بەگوێرەی راگەیندراوەکە: "لەکاتی دانانی بازگەیەک لە لایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دوکانەوە لەسەر رێگای مێرگەپان -دوکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس(مەرزیە) دەکەوێتە بازگەکەوە، پاش پشکنینی لە لایەن مەفرەزەکەوە دەرکەوتوە کە چەکێکی جۆری دۆشکەی پێ بووە".

H.J