سه‌رۆك بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ كۆبوونه‌وه‌

ئه‌رسه‌لان بایز و عیماد ئه‌حمه‌د به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ كۆبوونه‌وه‌ و كه‌مێكی دیكه‌ش راگه‌یه‌ندراوێك له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووه‌، کە پێکهاتوو لە کۆسرەت رەسووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی و ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و شاندی یاوەری  كە پێكهاتبوو لە ئەرسەلان بایز و عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، كۆبوونەوە.

لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەختیش لە كاری جدی و بەردەوامیی ڕێككەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندن و پتەوتركردنی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كرایەوە ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و گیانی برایەتی و هەست بە بەرپرسیارێتیی هەموو لایەك، بە جۆرێك كە لە ئاست داواكاری و خواستی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت.

ئ. م