لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری كۆیە كەسێك گیانی لەدەستدا
"دوو كەسی دیكە بریندار بوون"
K24 - ھەولێر
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری قەزای كۆیە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی كۆیە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک گوندی تەکەوڵ لە ناحیەی دێگەڵە روویدا، بەو ھۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیكەش بریندار بوون".
ھاتووچۆی كۆیە راشیگەیاند: "رووداوەكە بەھۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی ھاتووچۆ روویداوە و شوفێرەكە كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لەدەستداوە".


ھ.م