مۆرینهۆ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان ده‌كات
مۆرینهۆ هۆكاری شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید له كلاسیكۆ ئاشكرا ده‌كات
.jpg)
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالی له میانی به‌شداریكردنی له شرۆڤه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا له تۆڕی هه‌واڵی (Bein Sport)ـی قه‌ته‌ری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداربوونی بوو له كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ده‌شڵێت: ریال مه‌درید به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ستیپێكردووه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌ستمه.
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید گوتیشی: زۆرینه‌ی یاریزانانی ریال مه‌رید له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانیان به‌شدارییان له مۆندیالی 2018 كرد، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر دروست كردن.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: ریال مه‌درید سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ لۆپیتیخی راهێنه‌ری نوێ ده‌ستیان به مه‌شقه‌كان كرد، دوای چه‌ند مانگێك دوورخرایه‌وه سۆلاری هاته شوێنه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش وای له ریال مه‌درید كرد هه‌ر له سه‌رتاوه به خراپی ده‌ست به‌م وه‌رزه بكات، وابزانم ئه‌م بارودۆخه‌ش ئێستا بۆ ریال مه‌درید قورسه.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: راسته مۆدریچ، كرووس و كاسێمیرۆ به‌شێوازێكی نایاب سه‌ركردایه‌تی ناوه‌راست ده‌كه‌ن و تۆپی زۆریش به ئاراسته‌ی هێرشبه‌ران ده‌نێرن، به‌ڵام ئه‌وان شه‌كه‌ت و ماندوو ده‌بن، چونكه هێرشبه‌ره‌كانیان به زه‌حمه‌ت گۆڵ ده‌كه‌ن.
مۆرینهۆ گوتیشی: یه‌كێك له هه‌ڵه كوشنده‌كانی ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداربوون بوو له كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه هه‌موو وه‌رزێك سه‌رووی 40 گۆڵی تۆمار ده‌كرد، به‌ڵام ریال هێشتا شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، راسته بێنزێما له ئێستادا ئاستێكی بتش پیشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام ناتوانێت شوێنی كریستیانۆ پڕ بكاته‌وه.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: ریال مه‌درید ده‌توانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، چونكه له بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه شاره‌زایه و ده‌زانێت چۆن له پێناویدا بجه‌نگێت.