په‌رله‌مانی عێراق ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بهێنرێت

"ئیراده‌یه‌كی باش هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتنی هه‌رێم و به‌غدا به‌ رێككه‌وتن"

K24- هه‌ولێر:

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "پەرلەمانی عێراق کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەکات، کە لەنێوان هەولێر و بەغدا بە هەڵواسراوی ماونەتەوە".

حه‌داد گوتیشی، "لە عێراق ئیرادەیەکی باش هەیە بۆ گەیشتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا بە رێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکان".

ئاماژەی بەوەشدا، " تاوەکو ئێستا هیچ کاندیدێك بۆ پۆستی یه‌كه‌می وەزارەتی داد یەکلایی نەکراوەتەوە، ئەو پرسە پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".

H.B