له به‌غدا هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌درێت
عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك به‌م هه‌وڵه دڵخۆشن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به پارێزگاری سه‌پێندراو بدرێت
K24- كه‌ركووك:
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌كرێت، كه بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچن، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی هه‌وڵی ئه‌و كاره‌ش ده‌ده‌ن، چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشته‌كانی په‌رله‌مانن و ئاماده‌كارییان بۆ وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته كردووه.
له‌م باره‌یه‌وه مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌خاته روو و ده‌ڵێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته نین، به‌ڵام ئەگەر ھاتوو ئەو بابەتە تێبپەڕێنن، ئەوا داوا دەکەین ده‌سه‌ڵات و ڕۆڵی ئەنجومەنەکان بدرێت بە پەرلەمانتارانی پارێزگاکان".
له به‌رامبه‌ریشدا عەرەبی کەرکووك پێشوازیی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن، چونکە ئێستا بۆ ئەوان دۆخێکی تازەیە و پارێزگاری شارەکە ھی خۆیانە، دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە دەسەڵاتی زیاتری پێ بدرێت.
ئیسماعیل حه‌دیدی، سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی سوننه له كه‌ركووك ده‌لێت: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كێشه‌ی زۆریان هه‌یه، ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانیان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان دروست كردووه، بۆیه وا باشه ئه‌نجومه‌نه‌كان هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، چونكه كاتی یاساییان ته‌واو بووه، بۆیه یان ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، یانیش هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه".
زیاتر لە 100 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵی ئەوە دەدەن, ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکارەکانیان دوور بخەنەوە و ئەنجومەنەکانیش ھەڵوەشێننەوە.
H.B