مووچە بۆ شەھیدانی شەڕی داعش نەبڕاوەتەوە
ھێشتا مووچەكانیان لە وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن
K24 - ھەولێر
تا ئێستا پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا، وه‌ك شه‌هید تۆمار نه‌كراون و هیچ مووچهیهكیشیان له‌و وه‌زاره‌ته بۆ ته‌رخان نه‌كراوه. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێ "ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شه‌هید بوون، تا ئێستاش هه‌مان مووچه‌ی پێش شه‌هید بوونیان، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ كەسوكاركهیان خەرج ده‌كرێت. له‌و باره‌یەوه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له رێگه‌ی كوردستان24ەوە روونكردنه‌وه ده‌دات.
پێشمه‌رگه له ماوه‌ی سێ ساڵی شه‌ڕی داعشدا زیاتر له 1700 شه‌هیدی داوه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و شه‌هیدانه له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وه‌ك شه‌هید تۆمار نه‌كراون و هیچ مووچه‌یه‌ك له‌و وه‌زاره‌ته وه‌رناگرن.
لەو باره‌یەوە به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە كوردستان24ی گوت: "بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، بەشێك لەو شەھیدانەی پێشمەرگە و فەرماندەی سەربازیی بوون، ئێستا كەسوكاریان ھەمان مووچەی پێش شەھیدبوونیان لە وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن، بۆیه پێویستە دوای پێكھێنانی حكوومەت، بە دواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكرێت".
فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بە كوردستان24ی راگەیاند: "بە ھۆی ئەوەی گواستنەوەی دۆسیه‌ی شەھیدان لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ سەر وەزارەتی شەھیدان، بەشێك لە مووچەكەیان كەم دەكاتەوە، لەبەر ئەوە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە سەرەتای پرۆسەكەوە بڕیاری دا، كه بۆ ماوەی شەش مانگ مووچەكانیان لە شوێنی خۆیان بمێنێتەوە، ئەمەش وەك ھاوكاری لە رووی داراییەوە بۆ كەسوكاری شەھیدان، بەڵام بە ھۆی درێژەكێشانی شەڕی داعش بڕیارەكەش درێژەی كێشا و تا ئێستاش ئەو بڕیارە جێبەجێ دەكرێت".
ھ.م
