سپۆتنیكی رووسی: حه‌شدی شه‌عبی له پشت ته‌قینه‌وه‌كانی شاره‌كانی عێراقه‌وه‌یه
"جێپه‌نجه‌ی داعش به‌و ته‌قینه‌وانه‌وه دیار نییه"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری مووسڵ، كه ئاماژه به ناوه‌كه‌ی نه‌كراوه، به ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی راگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری مووسڵ، له‌لایه‌ن داعش ئه‌نجام نه‌دراون، به‌ڵكو حه‌شدی شه‌عبی له ژێر په‌رده‌ی داعشدا ئه‌و كرده‌وانه ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تێبینی بكرێت، ته‌واوی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركووك، مووسڵ و بێجی، له به‌رده‌م چێشتخانه‌كان روو ده‌ده‌ن، هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ریانخستووه، ئه‌و ته‌قینه‌وانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له‌و شوێنانه ئه‌نجام ده‌درێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر خواردنیان له‌و چێشتخانانه خواردووه و پاره‌ی خواردنه‌كه‌یان له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه، ئێستاش خاوه‌ن چێشتخانه‌كان داوای پاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ سپۆتنیك ده‌ڵێت: "كاتێك خاوه‌ن چێشتخانه‌كان داوای پاره‌كانیان ده‌كه‌ن، كه قه‌رزی هه‌ندێكیان 100 هه‌زار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، چه‌كدارانی حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن چێشتخانه‌كان به هه‌ڕه‌شه‌ش بێده‌نگ نه‌بوون، ئه‌وا ته‌قینه‌وه له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم تۆمه‌ت بۆ هه‌ڵبه‌ستن نییه، به‌ڵكو واقیعه و دوای ده‌ركردنی داعش، هیچ جێپه‌نجه‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه به‌و ته‌قینه‌وانه‌وه دیار نییه، كه به‌م دواییانه له مووسڵ ئه‌نجام ده‌درێن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆكی دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان و فه‌رمانگه‌ی ده‌ستپاكی و گومرگییان كردۆته ئامانج، له‌وانه‌ش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی عوگله جحێشی، دادوه‌ری گومرگی ناوچه‌ی باكووری كرده ئامانج، كه له كۆتاییدا ئاشكرا بوو، ئه‌و دادوه‌ره ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و تانكییانهدا گرتبوو، كه هی به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی بوون و نه‌وتیان به قاچاغ پێ ده‌برد، بۆیه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و دادوه‌ره‌یان كرده ئامانجی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك".
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، "له سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا له‌و ناوچانه‌ی ئاماژه‌م پێدا، هیچ جێپه‌نجه‌یه‌كی داعشیان پێوه دیار نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له به‌رده‌م زانكۆی مووسڵ ئه‌نجام درا، له‌كاتێكدا تاكتیكی كرده‌وه‌كانی داعش دیار و جیاوازه، چونكه داعش هه‌میشه هێزه ئه‌منییه‌كان و ناوه‌نده گرنگه‌كانی ئیداری ده‌كه‌نه ئامانج و تهكنیكهكهشیان زۆر جیاوازترن".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌میشه داعش له كرده‌وه‌كانیدا ئۆتۆمبێله كۆن و هه‌رزانه‌كان به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی له تهقینهوهكانیاندا، ئۆتۆمۆبیله نوێ و مۆدیل له‌پێشه‌كان به‌كار ده‌هێنن، كه هی كه‌سانی دیكه‌ن و له‌لایه‌ن حه‌شده‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستگیر كراون".
به‌م دواییانه رێژه‌ی ته‌قینه‌وه له شاری مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه له ده‌ست داعش رزگار كراون، رووی له زیادبوون كردووه, زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانیش له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراو و له‌به‌رده‌م چێشتخانه و فهرمانگهكانى داد، ئه‌نجام ده‌درێن، كه له میدیاكان وا نیشان ده‌درێن، گوایا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
H.B