كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ كاریگەریی ئەو شەپۆلە باران بارینە كەم دەبێتەوە، كە دوو رۆژە ھەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و كاتی كۆتایی ھاتنی ئەو شەپۆلەش ئاشكرا دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بە رێژەی جیاوازیش لەناوچەكاندا باران دەبارێت، لە ھەندێك ناوچەیش ئاسمان بۆ نیمچە ھەور ده‌گۆڕێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی، پێشبینی دەكات، كه‌ رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت.

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی