به‌ فه‌رمی بارسێلۆنا رۆیشتنی ئه‌م یاریزانه‌ی راگه‌یاند

ئه‌م یاریزانه‌ پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بێت یانه‌ی بارسێلۆنای جێهێشت

ماڵپەری فەرمی بلاوگرانا بڵاویکردەوە سێرجی سامپەر بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا هەڵوەشاندەوە و مافی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ یانه‌كه‌ وه‌رگرتووه‌.

بارسا له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: دوای ئەوەی یاریزانی لاوی یانەکەیان و پێگەیشتووی ئاکادیمیای لاماسیا داوای جیابونەوەی کرد، بەرپرسانی یانەکەیان ئەم داوایەیان پەسەند کرد و ئەمڕۆ گرێبەستەکەی کە 3 مانگی مابوو بەسەر بچێت هەڵوەشاندەوە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە سامپەر لەگەڵ یانەی ڤیسێل کۆپی ژاپۆنی گەیشتوتە رێککەوتن و بریارە لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستێکی 4 ساڵی لەگەڵ ئەم یانەیە واژۆ بکات.

بەم شێوەیە سامپەری لاو دوای ئینیێستا و داڤید ڤیا دەبێتە سێیەم یاریزان بە درێسی بارسێلۆنا یاری کردبێت و پەیوەندی بەم یانەیە لە خولی ژاپۆنیەوە بکات و چاوەرێ دەکرێت لە گەڕی چوارەمی خولی ئەم وڵاتە کە دوو گەڕی لێوە بەرێوە چووە بەشداری بکات.

سێرجی سامپه‌ری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا یه‌ك یاری له‌ جامی شا كردووه‌ كه‌ 33 خوله‌ك یاری كرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نیا 13 یاری له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسا كردووه‌ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه‌، له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می بارسێلۆناش به‌شداریی 103 یاری كردووه‌ و 12 ئاسیستی تۆمار كردووه‌.

سێرجی سامپەر یاریزانی پێگه‌یشتووی ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به‌ بارسێلۆنا
سێرجی سامپەر یاریزانی پێگه‌یشتووی ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به‌ بارسێلۆنا