سێ منداڵ لە کەلار کەوتنە ناو تانکەرێکی نەوتی رەش
پۆلیسی کەلار زانیاری لەسەر ئەو سێ منداڵە ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
سێ منداڵ لە کەلار دەکەونە ناو تانکەرێکی نەوتی رەشەوە و لە لایەن پۆلیسەوە رزگار دەکرێن.
بە گوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی کەلار: "دوێنێ یەک شەممە، لە گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار، لە کاتی دەرهێنانی نەوتی رەش، سێ منداڵ كهوتنه نێو تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی رەشەوە و دواتر لە لایەن پۆلیسی فریاکەوتنی کەلار، رزگار کران".
پۆلیس توانیویەتی هەرسێ منداڵەکە رزگار بکات و لە نەخۆشخانەش چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
H.J