ده‌قی ئه‌و شه‌ڕه‌قسه‌ی نێوان ریگیلیۆن و سوارێز و پیكێ بڵاو كرایه‌وه
مشتومڕی نێوان ئه‌م یاریزانانه له میدیاكان ده‌نگی دایه‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی مه‌دریدی ده‌قی ئه‌و مشتومڕییهی نێوان ریگیلیۆن، سوارێز، پیكێ و مێسی بڵاو كردۆته‌وه كه له كلاسیكۆی رابردوو روویدا.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه سێرجیۆ ریگیلیۆن كه له دوو كلاسیكۆی رابردوو له شوێنی مارسێلۆی به‌رازیلی یاری كرد و به ئاستێكی به‌رز سه‌رنجی هه‌موولایه‌كی بۆ خۆی راكێشا، جیا له‌وه‌ش مشت‌ومڕ و شه‌ڕه‌قسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانانی بارسێلۆنا له سۆشیاڵ میدیا ده‌نگی دایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: له كلاسیكۆی رابردوو كاتێك ریگیلۆن ده‌ست به‌رز ده‌كاته‌وه و به‌سه‌ر پیكێ دهقیرێنێت، راسته‌وخۆ پیكێ دێته ده‌نگ و ده‌ڵێت: حاڵتان زۆر باش نییه و خۆت له‌به‌رده‌م هانده‌ران به پاڵه‌وان پیشان مه‌ده و قسه‌ی زیاتریش به ئێمه مه‌ڵێ.؟
دواتر لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی دێته ده‌نگ و به ریگیلیۆنی ته‌مه‌ن 22 ساڵ ده‌ڵێت: منداڵه ساوایه‌كه مه‌گری.
پاشان ریگیلیۆن وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و به سوارێز ده‌ڵێت: نه‌كه‌ی ده‌ستم لێ بده‌یت، چونكه تۆ زۆر نابووت و ناشرینی.
دواتر لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت نێوه‌ندگیری بكات، به‌ڵام راسته‌وخۆ ریگیلۆن به‌سه‌ر لیۆ دا هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: بگه‌ڕێوه دواوه و خۆت تێههڵمهقورتێنه هه‌ی ئه‌سپێی پیس.
بارسێلۆنا له ماوه‌ی 72 كاتژمێر دووجاری له یاری كلاسیكۆ رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید بووه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ریه‌ك له یاریگه‌ی بێرنابیۆ برده‌وه.
.jpg)