تا ئێستاش سوورێژه‌ له‌م وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا و جیهان بڵاوه‌

تا ئێستاش حاڵه‌تی نوێی نه‌خۆشییه‌كه‌ تۆمارده‌كرێت

K42 - هه‌ولێر:

سوورێژه‌، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسیی گوازراوه‌یه‌‌ و هه‌ندێكجار كوشنده‌یه‌، به‌ گشتی منداڵان خوار ته‌مه‌ن 7 ساڵ تووشی ده‌بن، به‌ڵام هه‌ندێكجار گه‌وره‌كانیش دووچاری نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌بن.

ئه‌گه‌رچی ئێستا پێكوت (ڤاكسین)ی تایبه‌تی دژه‌ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌یه‌ و ساڵانه‌ له‌ كوردستانیش منداڵانی پێده‌كوترێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان، به‌ربڵاون.

نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌، سووڕهه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی پێست و تای به‌رزه‌ له‌ منداڵان،  له‌ ساڵانی 1963 زانایانی ئه‌مه‌ریكا، توانیان ڤاكسینی دژه‌ڤایرۆسه‌كه‌ درووست بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ ماوه‌ی ساڵانی 2017 و 2018، زۆرترین حاڵه‌تی سوورێژه‌، له‌م وڵاتانه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و تۆمار كراون:

1- ئۆكراین، 30 هه‌زار و 338 حاڵه‌ت.

2- فلیپین، 13 هه‌زار و 192 حاڵه‌ت.

3- به‌رازیل، 10 هه‌زار و 262 حاڵه‌ت.

4- یه‌مه‌ن، 6 هه‌زار و 641 حاڵه‌ت.

5- ڤه‌نزوێلا، 4 هه‌زار و 916 حاڵه‌ت.

6- سربیا، 4 هه‌زار و 355 حاڵه‌ت.

7- مه‌ده‌گه‌شقه‌ر، 4 هه‌زار و 307 حاڵه‌ت.

8- سوودان، 3 هه‌زارو 496 حاڵه‌ت.

9- تایلاند، 2 هه‌زار و 758 حاڵه‌ت.

10- فه‌ره‌نسا، 2 هه‌زار و 269 حاڵه‌ت.

ئ. م