دانیشتووانی شارۆچكه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا ساڵانه سوپاسی چین ده‌كه‌ن
رووداوێكی سه‌یری مێژوویی پاره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌پارێزێت
K24 - هه‌ولێر:
دانیشتووانی شارۆچكه‌ی دیتفۆرت، له هه‌رێمی باڤاریا، ساڵانه رێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌ی كولتووری سازده‌كه‌ن و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، تێیدا سوپاسی چین ده‌كه‌ن و جلوبه‌رگی كولتووری چینییه‌كان ده‌پۆشن.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، هۆكاری ئه‌و سوپاسگوزارییه‌ی شارۆچكه ئه‌ڵمانییه‌كه، رووداوێكی سه‌یری مێژووییه.
وه‌ك وێبسایته‌كه باسی ده‌كات، له سه‌ده‌ی 19، كاتێك نوێنه‌ری حكوومه‌تی ئه‌وكات، بۆ وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه رووی كردووه‌ته شارۆچكه‌كه، خه‌ڵكه‌كه شوورایان داخستووه و ده‌روازه‌كه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه.
دواتر نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌ت شارۆچكه‌كه‌ی جێهێشتووه و شووراكه‌شی به شوورای گه‌وره‌ی چین تێگه‌یشتووه، كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ش رایگه‌یاندووه، شارۆچكه‌كه به شوورایه‌كی گه‌وره ده‌وره‌دراوه و هه‌ر وایزانیوه چینه، ئه‌گه‌رچی به هه‌زاران میل له یه‌كه‌وه دوورن.
ئه‌و رووداوه مێژووییه وایكردووه سه‌روه‌ت و سامانی دانیشتووانی شارۆچكه‌كه پارێزراو بێت و باج و سه‌رانه‌یان نه‌داوه، به‌و هۆیه‌وه‌ش ئاهه‌نگیان گێڕاوه.
تا ئێستاش ئاهه‌نگگێڕان به‌و بۆنه‌یه‌وه وه‌كو كولتوورێكی لێهاتووه و ساڵانه سازی ده‌كه‌ن، تێیدا جلوبه‌رگی چینی ده‌پۆشن و به زمانی چینی سوپاسی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
ئ. م