فەرماندەیەكی پێشمەرگە چیرۆكی ساتی دەستپێكردنی راپەڕین دەگێڕێتەوە
"لە ماوەی شەوێكدا لە نۆكانەوە گەیشتینە دەوروبەری رانیە"
K24 - چۆمان
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی سه‌رده‌می شاخ، كه فه‌رمانده‌یی 70 پێشمه‌رگه‌ی كردووه، یه‌كه‌م ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه بوونه گه‌یشتوونه‌ته نێو رانیه و هاوشان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كه، بڵێسه‌ی راپه‌ڕینیان هه‌ڵكرد، چیرۆكی چركه‌ساته‌كانی سه‌ره‌تای راپه‌ڕین بۆ كوردستان24 ده‌گێڕێته‌وه.
ئەنوەر ناوەندەیی، فەرماندەیەکی پێشمەرگەی شاخە، ئەو کە تا ئازادیی کوردستان وەک پەیمانێک، نە ڕیشی تاشی و نە هاوسەرگیریشی کردبوو، ساڵی 1991 فەرماندەیی 70 پێشمەرگەی كردووه، وه‌ك یه‌كه‌م دەستەش لە شاخەوە دادەبەزنە نێو رانیە و هاوشانی جەماوەر، ئەوێیان کردە دەروازەی راپەڕین.
ئه‌نوه‌ر حاجی سه‌عید ئاغا ناوه‌نده‌یی، باسی ساتەوەختی چركەساتەكانی دەستپێكردنی راپەڕین دەكات و دەڵێت: "پێش دەستپێكردنی راپەڕین، بارەگامان لە نۆكان بوو، لە 2/3/1991 ده‌سته‌كه‌مان كە زیاتر لە 70 پێشمەرگە بووین،بە مەبەستی راپەڕین، جوڵەمان كرد، بە ماوەی شەوێك گەیشتینە ماخۆبزنان، چوار برادەر لە رێكخستنەكانی ناوشار ھاتبوونە دەرەوەی شار و ئەوان رێنماییان دەكرین، تا گەیشتینە پشت چیای كێوەڕەش، ئەوان گەڕانەوە ناو شار و پێمان گوتن، كە خەڵك ئاگادار بكەنەوە بۆ راپەڕین و پێیان بڵێن، پێشمەرگە لە دەروربەری شارە".
ئاماژەی بەوەش كرد: "كاتێك تەقە لە لای حاجیاوا دەستی پێكرد، ئێمە وامان زانی برادەرەكانمان ئاشكرا بوونە و تەقەیان لێ كراوە، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم، لە ھەموو رانیە بوو بە تەقە، لەو كاتەدا ئێمەش وەك پێشمەرگە دابەزینە ناو شار و راپەڕین دەستی پێكرد".
ئەنوەر ناوەندەیی، ئەوەش ئاشكرا دەكات: "كاتێك ھێزەكانی رژێمی بەعس چوونەتە سەر ھەندێك لەو كەسانەی، كە لە سەربازیی عێراق رایانكردبوو، تەقەیان لێ كردبوون، ئەوانیش بە تەقە وەڵامی پیاوانی بەعسیان دابووەوه، لەو كاتەدا راپەڕین دەستی پێكرد".
ھ.م