فراکسیۆنی پارتی: ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین ده‌كه‌ینه یاسا
ساڵیادی راپەڕین هاوکاتە لەگەڵ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی و برایه‌تی و ته‌بايی گه‌لی کوردستان
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، بەڵێن بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان دووپات ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "لە پەرلەمانی کوردستانەوە ئامانجەکانی راپەڕین بە یاسا بکەین و بەرگرییان لێ بکەین".
فراكسیۆنی پارتی، به بۆنه‌ی 28ه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینی ئاداری 1991، په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه، كه له به‌شێكیدا هاتووه: "ساڵیادی راپەڕین هاوکاتە لەگەڵ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی، هه‌نگاوی خێراکردنی دامەزراندنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و برایه‌تی و ته‌بايی گه‌لی کوردستان، کە یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلەکەمان".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی:
"پەیامێک لە فراکسیۆنی پارتییەوە
بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجی ئادار یادی وه‌رچه‌رخانی مێژووی بیره‌وه‌ری ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستانه له‌دژی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عس که له ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین تا که‌رکووکی دڵی کوردستان ده‌ستیپێکرد، له‌و یاده شکۆداره‌دا ڕاپه‌ڕینی بەهاری 1991, پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین.
ئەمساڵ ساڵیادی راپەڕین هاوکاتە لەگەڵ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی و هه‌نگاوی خێراکردنی دامەزراندنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و برایه‌تی و ته‌بايی گه‌لی کوردستان، کە یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلەکەمان.
پێویستە هەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە نەفەسی ده‌مانی بەرەی کوردستانی لە بەهاری 1991، بە یەکڕیزی و یەکدەنگی رووبەڕووی مەترسییە هەنووکەییەکان ببنەوە و کار لەسەر پاراستنی دەستکەوت و بەها پیرۆزەکانی راپەڕین بکەنەوە و تا کوردستانی به‌هێزو قایمکردنی پێگه‌کانی دیموکراسی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان به ڕۆحی به‌رزی نیشتمانی و یه‌کگرتووی هه‌نگاوی به‌رپرسانه‌بنێن.
ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی بەڵێن بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان دووپات دەکەینەوە، کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە ئامانجەکانی راپەڕین بە یاسا بکەین و بەرگرییان لێ بکەین و به‌گیانی ئه‌وان ڕۆژانی شانازی له پێناو خواست و ئامانجه پیرۆزه‌کانتان هه‌نگاو هه‌ڵگرین و نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌کانتان بکه‌ین.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپه‌ڕین و تێکڕای شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان و سه‌رکاروانی شه‌هیدان بارزانی نه‌مرو کاکه ئیدریس بارزانی هه‌میشه له‌یاد.
سڵاو بۆ قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کوردستان.
فراکسیۆنی پارتی
له په‌رله‌مانی کوردستان
5ی ئاداری 2019"
ئ. م