کەلار.. كه‌سێک له‌ لەناو بیرێکدا خنكا

لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست داوە

K24 – هه‌ولێر:

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 05/03/2019، ئەسعەد حه‌سه‌ن عەزیز، لە دایکبووی ساڵی 1955 و دانیشتووی گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار، بە هۆی پاککردنەوەی بیرێک گیانی لە دەست دا.

عەلی جەمال قەدووری، رائیدی مافپەروەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە: "ئەسعەد حەسەن عەزیز بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی, لە باخی هاووڵاتییەک لە نێوان کەلار و ناحییەی رزگاری، دەچێتە ناو بیرێکەوە، بەڵام لە کاتی کارکردندا لەناو بێرەکە گیان لە دەست دەدات".

ئێستا تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە و بە مەبەستی پشکنین، رەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە.

هەروەها، تاکو ئێستا هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو هاووڵاتییە نادیارە و پۆلیس چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکییە.

H.J