پوتن پێشنيازێكى نوێ بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا ده‌خاته‌ڕوو
بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی سووریا
K24 – هه‌ولێر:
بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی سووریا دوای کۆتاییهاتنی داعش، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا پێشنیازێکی نوێی پێشکەش کردووە، تێيدا داوای کردووە لەپێناو سووریایەکی یەکگرتوو و ئارام، گرووپێکی کار بە بەشداریی هەموو لایەنەکان دروست بکرێت و سەرجەم هێزە بیانییەکانیش لەو وڵاتە بکشێنەوە.
ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیش پێشوازی لەو پێشنیازەی سەرۆکی رووسیا كردووه.
پێشنيازه‌كه‌ى پوتن له كاتێكدايه، كه ئه‌مه‌ريكا بڕياری داوه، 200 سه‌ربازى سوپاكه‌ى له سووريا بهێڵێته‌وه.
مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌مه‌ريكا، دواى ئه‌وه هات، كه فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، هه‌سه‌ده، داواى له ئه‌مه‌ريكا كرد به‌شێك له سوپاكه‌ى له سووريا بهێڵێته‌وه.