دوو هه‌سارۆچكه له زه‌وی نزیك ده‌بنه‌وه
خێراییه‌كه‌یان ده‌گاته 20 هه‌زار میل له كاتژمێرێكدا
K24- هه‌ولێر:
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و دوو هه‌سارۆچكه له خولگه‌ی زه‌وی نزیك ببنه‌وه و به‌گوێره‌ی ئاژانسی فه‌له‌كناسی "ناسا"ی ئه‌مه‌ریكیش، خێرایی ئه‌و هه‌سارۆچكانه ده‌گاته 20 هه‌زار میل له كاتژمێرێكدا.
هه‌سارۆچكه‌ی یه‌كه‌م ناوی لێنراوه "2019 DC" و به مه‌ودای 4.18 ملیۆن كیلۆمه‌تر له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه، ده‌كاته 10 ئه‌وه‌نده‌ی مه‌ودای نێوان زه‌وی و مانگ، كه به گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی گه‌ردوونی، ئه‌مه مه‌ودایه‌كی كه‌مه.
خێرایی هه‌سارۆچكه‌كه ده‌گاته 9.22 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا، كه ده‌كاته 33152 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و تیره‌كه‌ی 30.5 مه‌تره و ده‌كرێت قه‌باره‌كه‌ی به قه‌د قه‌باره‌ی ته‌لارێكی 11 نهۆمی به‌راورد بكرێت.
هه‌سارۆچكه‌ی دووه‌میش كه ناو نراوه "2019 DL1"، راسته‌وخۆ به‌دوای ئه‌ودا دێت و هه‌مان قه‌باره‌ی هه‌سارۆچكه‌ی یه‌كه‌م "2019 DC"ی هه‌یه و، به مه‌ودای 3.7 ملیۆن كیلۆمه‌تر له هه‌ساره‌كه‌مان نزیك ده‌بێته‌وه.
خێرایی هه‌سارۆچكه‌ی "2019 DL1"ـیش ده‌گاته 4.42 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا، واتا كه‌مێك كه‌متر له 16 هه‌زار كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، یاخۆد زیاتر له 10 ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی گوللـه.
وه‌ك ئاژانسی فه‌له‌كناسی ناسا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رده ئاسمانیانه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان بۆ ژیانی سه‌ر زه‌وی نابێت و دووپاتیكرده‌وه، رێڕه‌وی هیچ كامێك له ته‌نه جووڵاوه‌كانی گه‌ردوونی له‌گه‌ڵ زه‌وی و خولگه‌ی زه‌وی یه‌كتر نابڕن و ناكه‌ونه سه‌ر رێڕه‌وی یه‌كتریان.
ئاژانسی ناوبراو راشیگه‌یاندووه: "ده‌كرێت بڵێین: پێشبینی ناكرێت له سه‌دان ساڵی داهاتووشدا هیچ ته‌نێكی گه‌ردوونی یانیش هه‌سارۆچكه‌یه‌ك به‌ر زه‌وی بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر رووشبدات، قه‌باره‌كانیان ئه‌وه‌نده نییه كه ژیان له سه‌ر زه‌وی بسڕنه‌وه".
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: هیچ كاره‌ساتێك به‌سه‌ر زه‌ویدا ناهێت، ته‌نیا له‌و حاڵه‌ته نه‌بێت كه ته‌نێك له‌سه‌ر زه‌وی تێكبشكێت و تیره‌كه‌ی له 1000 مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
ناسا له ئه‌گه‌ری كۆتاییهاتنی دونیا به كاره‌ساتێكی له‌م شێوه‌یه دڵنیایی ده‌داته دانیشتوانی جیهان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشبینییه‌ك بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌نێكی گه‌ردوونی له سه‌ر زه‌وی، سه‌رجه‌م دانیشتوانی جیهان ئاگادار ده‌كاته‌وه و به نهێنی ناهێڵێته‌وه.
H.B