ئاوات بۆكانى خۆى راده‌ستى پۆليس كرد
تۆمه‌تباره به برينداركردنى دوو هاووڵاتى
K24 – هه‌ولێر:
دوای دوو مانگ لە خۆ حه‌شاردان، ئاوات بۆكانى، به‌ندبێژى ميللى، خۆی رادەستی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی كۆیە كرد، كە داواكراوە بە مادەی 405ی ياساى سزادانى عێراقى.
به گوێره‌ى راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی کۆیە، ئەو هونەرمەندە میللییە، دوای دوو مانگ له خۆحه‌شاردانى، خۆی ڕادەستی هێزەکانیان کردووە.
شەوی 9ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2019، ئاوات بۆکانی لە سەیرانگەی چنارۆک لە کۆیە، لەگەڵ دوو ھاوڕێی، کە خەڵکی ھەولێرن، شه‌ڕى كردبوو و دواتر ته‌قه‌ى له هه‌ردووكيان كردبوو و بريندارى كردبوون.
دواى رووداوه‌كه، ئاوات بۆكانى خۆى حه‌شاردا، سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ خۆى راده‌ستى پۆليس كرد.